riklam

فه‌تح: هێشتا عامری كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌

عیراق 07:06 PM - 2018-09-17
.

.

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هێشتا هادی عامری كاندیدیانه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

 

حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندوه‌:" هێشتا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ئێستادا باس له‌وه‌ ده‌كرێت عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هێزترین كاندیده‌، به‌ڵام هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی سائروون گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كراون هێشتا هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی عامری به‌كاندیدی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ژماره‌یه‌كی تر كاندید هه‌ن كه‌ ئه‌و پۆسته‌یان ده‌یه‌وێت و كێبڕكێكان هێشتا به‌رده‌وامیان هه‌یه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket