riklam

نوێنه‌ری سیستانی: ئه‌ركم له‌به‌سڕه‌ كۆتایی هات

عیراق 07:01 PM - 2018-09-17
.

.

نوێنه‌ری سیستانی كه‌ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌سڕه‌ كرابوو، ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ راگه‌یاند.

 

ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری  مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌ركمان له‌سنوری پارێزگای به‌سڕه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ كۆتایی هات".

 

وتووشیه‌تی:" له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانتان حكومه‌ت شه‌رمه‌زار بكه‌ن". 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" 15 پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ له‌ئێستادا كار بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ته‌واوی پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی ئاگاداریان ده‌بین".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئه‌مه‌ ناگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بڵێین ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون بۆ هه‌میشه‌، به‌ڵكو هه‌ندێ كێشه‌هه‌ن پێویستیان به‌ماوه‌ی درێژخایه‌نه‌، واته‌ نزیكه‌ی 15 ساڵ".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket