riklam

حاكم قادر: یەكێتییەكان بەدەنگەكانیان سندوقەكان سەوز پۆش بكەن

ی.ن.ک‌‌ 06:52 PM - 2018-09-17
.

.

یەكێتییە هەمیشە سەربەرزو سەنگینەكان، سەنگەر قایمن،  بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پتەوی پێگەی یەكێتی یەكەیان كۆڵنەدەرن، بۆ پرسی هەڵبژاردن، بەردەوام بێ‌ حەوانەوەو خاوبونەوە لەم قۆناغەی خەباتی شارستانییەدا، بەدەستە جەمعی و پێكەوەیی تێدەكۆشن .

ئەو وتانەی حاكم قادر حەمەجان لەسەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەدا هات كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەیەكێك لە هۆڵە كۆمەڵایەتی و حەوانەوەییەكانی گوندی عەزیزاوا، لەبەشی باشوری رۆژئاوای شاری سلێمانی، لەگەڵ دەم سپی و پیاو ماقوڵ و كەسایەتییە دیارەكانی بنەماڵەو هۆزی تیلەكۆی عەشیرەتی جاف بەڕێوەی برد .

هەرلە درێژەی قسەكانیدا بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵی كاریگەری سەرجەم بنەماڵەو عەشیرەتە گەورەو كاریگەرەكانی كوردستانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و بۆ رزگاری و سەرفرازی نیشتمان كردو رایگەیاند: لای گەلەكەمان و حزبە كوردستانییە شۆڕشگێڕەكان هەردەم جێی تەقدیرن.

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا بەئامادەبووانی راگەیاند: ئێوەی دۆست و لایەنگرانی یەكێتی، روسورترین و شكۆمەندترین كەس و تاكی كۆمەڵگای كوردەوارین، یەكێتی حزبی شەهیدان بەپێی سەنگینی یەكێتییەوە، وادەخوازێ‌ ئەندامەكانی هەمیشە شانازی بەیەكێتی بوونیان بكەن، هەر بۆیە داوای لێكردن رۆژی 30/9 رووەو سندوقەكانی دەنگدان بەڕێكەون بەدەنگەكانتان سندوقەكان سەوز پۆش بكەن.

پێویستی ئاماژە بۆ كردنە لەكۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی هەریەك لە گوندەكانی (عەزیزاوا، هەزارمێرد، داربەڕوو، باڕۆیی، لەنجاوا، جەیشانە و دێكۆن ) بەشداربوون و بەڕێز مام هیوا دەم سپی و سەرۆكی عەشیرەتی تیلەكۆ بەناوی سەرجەم تیلەكۆییە یەكێتییەكانەوە پشتیوانی بۆ سەرخستنی لیستی (105) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتكردەوە .

PUKmedia شوان كەریم      

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket