riklam

ئیدارەی راپەڕین: قوباد تاڵەبانی پشتیوانی سەرەكی دەڤەرەكەیە

کوردستان 06:11 PM - 2018-09-17
.

.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین ستایشی هاوكارییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكات كە بەدرێژای چوار ساڵی رابردوو بەشێوەی بەردەوام بودجەی پێویستی بۆ پرۆژەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دابینكردوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بۆ PUKmedia رایگەیاند: بە بڕیاری خودی قوباد تاڵەبانی لەچەند ساڵی رابردوودا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لەئیدارەی راپەرین جێبەجێكراون كە خواست و داواكاری سەرەكی دانیشتوانی دەڤەری راپەرین بوون.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین ئاماژە بەوەشدا لەئێستاشدا چەندین پرۆژەی گرنگ كە پەیوەستن بەژیانی هاووڵاتیانەوە كاری بەردەوامیان تێدادەكرێت و بەمەش تادێت دەڤەری راپەرین لەسایەی بڕیارو هەنگاوەكانی قوباد تاڵەبانی زیاتر ئاوەدانی بەخۆیەوە دەبینێت.

PUKmedia هونەر رەسوڵ - رانیە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket