riklam

خوێندنی باڵا:پەیوەندییە زانستییەكانمان لەگەڵ چیك پێشكەوتنی بەدەستهێناوە

کوردستان 05:34 PM - 2018-09-17
.

.

د.یوسف گۆران رایگەیاند: پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی چیك لەدوای كرانەوەی دەمەزراوە زانستییەكانی ئەم وڵاتە گەشەكردن و پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەتایبەت دوای كردنەوەی لقێكی زانكۆكە لە هەرێم و پێدانی سكۆلەرشیپ لە بواری پزیشكی بە خوێندكارانی كوردستان،‌ قۆناغێكی تازەو فراوان لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاته دەستی پێكردووە.

ئەو راگەیاندنەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ 17/9/2018) لە میانەی دیدارێكیدا هات لەگەڵ میخاڵ سفوبودا كونسڵی گشتی چیك لە هەرێمی كوردستان.

 لەو دیدارەدا، كە د.ئامانج سەعید راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، د.محەمەد حسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و د.جوان جەلال بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان ئامادەیبون، چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پەرەپێدانی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بوو.

لەسەرەتای دیدارەكەدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوای بەخیرهێنانی كونسڵی چیك لە كوردستان، وتی خۆشحاڵین بەگەشەپێدانی ‌پەیوەندییەكانی وڵاتی چیك و هەرێمی كوردستان، بەتایبەت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و ئەكادیمی پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین.

د.یوسف گۆران ئەوەشی راگەیاند: كردنەوەی لقێكی زانكۆی ئۆستراڤا كە زانكۆ‌یەكی نیودەوڵەتی لە كوردستان لەلای ئێمە ئەزمونێكی تازەیە، بۆیە هەمیشە ئارەزوی ئەوە دەكەین زانكۆی نیودەوڵەتی ئاست بەرز بێنە كوردستان، چونكە هێنانی ئەو ئەزمونانە بۆ كوردستان پاڵپشتیەكی باشە بۆ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە كوردستان، هەروەها ئەمساڵ زانكۆی (پالازكی) ژمارەیەك سكۆلەرشیپی پێشكەش بەخوێندكارانی هەرێمی كوردستان كرد، ئەمەش مایەی خۆشحاڵیە. بۆ ئەمەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە كۆنسوڵی چیك كرد ئاسانكاری تەواو بۆ ئەو كاندیدانە بكرێت كە بۆ سكۆلەرشیپی چیك ناویان دەرچووە بەتایبەت ئاسانكاری لە وەرگرتنی فیزە بۆ ئەوەی لەئەمساڵی خوێندندا دەست بە خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆی پالازكی بكەن.

هەر لە میانەی قسەكانیدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: كە سەرۆكی و جیگری سەرۆكی حكومەت هانیداون بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ زانكۆكانی ئۆستراڤا و چیك فراوانتر بكەن، بۆ ئەوەش وتی: ئەوەی پەیوەندی بەئێمە هەبێ بۆ جێبەجێكردنی هەر پرۆژەیەكی دیكەی زانستی‌  بەهەمان گڕوتینی كردنەوەی لقی زانكۆی ئۆستراڤا هەماهەنگ و هاوكارتان بین، وتیشی لەلای خۆمانەوە هەست دەكەین پەیوەندییەكانمان بەرەو فراوان بون دەڕوا. وتیشی: لەئێستادا بۆ دانانی پلان و بەرنامە بۆ كارەكانمان پێویستمان رێككاری كارگێڕی و لۆجستی دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین باشتر و بێ گیروگرفتەكان چارەسەر بكەین.

لە بەرامبەردا، میخاڵ سفوبودا كونسڵی گشتی چیك لە هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد، تەئكیدی لە قسەكانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردەوە و وتی: ئەوەی لە تواناماندا بێ بۆ پەرەپیدان و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانمان درێخی ناكەین.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، باس لەچەند تەوەرێكی دیكەی گرنگ كرا، كەپەیوەست بون بەچۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی 

 

_O0A5806.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket