riklam

ساڵیادی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان بەرز رادەگیرێت

هەمەرەنگ 04:41 PM - 2018-09-17
.

.

لەشاری‌ سلێمانی‌، بە ئامادەبوونی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری‌ حكومی‌ و كەسایەتی‌، یادی‌ 27 ساڵەی‌ دامەزراندنی‌ رێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان بەرز راگیراو هاوكات خەڵاتی رێزلێنانیش بەخشرایە ئەو لایەن و كەسایەتیانەی‌ كە هاوكارو پشتیوانی كارەكانی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانن.

دوێنێ لەشاری‌ سلێمانی بە ئامادەبوونی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری‌ حكومی‌ و كەسایەتی‌، یادی‌ 27 ساڵەی‌ دامەزراندنی‌ رێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان بەرز راگیرا.

منداڵپارێزی كوردستان، رێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە، لە ساڵی 1991 لەلایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەند كەسایەتیەكی خۆبەخشەوە بەدروشمی پاراستن و تەندروستی و پەروەردەی دروست بۆ گشت منداڵێك دامەزرا، لە پێناوی قازانجدا كار ناكات و رێكخراوێكی سیاسی و حكومی و ئایینی نییە، بەبێ رەچاو كردنی نەژاد، رەگەز، پابەندییە ئایینی و سیاسییەكان یارمەتی پێشكەش دەكات.

منداڵپارێز، كاروچالاكیەكانی لەسێكتەرە جۆراو جۆرەكانی پاراستن، گرتنەخۆ، تەندروستی و پەروەردەدا چڕكردۆتەوە
لەماوەی‌ ساڵانی‌ كاركردنیدا هەزارەها منداڵ و خێزان سودمەندی پڕۆژەكانی بوون بەبێ جیاوازی.

ئۆفیسی سەرەكی لەشاری سلێمانییەو لەشارەكانی هەولێر و كەركوك و دهۆك ئۆفیسی هەیە، لەساڵی 1993 لە بەریتانیا تۆماركراوە و لەوێ بەناوی (سندوقی منداڵانی كوردستان – KCF )ەوە كار دەكات.

PUKmedia لەكوردستانی نوێ-وە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket