riklam

حه‌شدی شه‌عبی: له‌یه‌مه‌ن شه‌ڕناكه‌ین

عیراق 03:29 PM - 2018-09-17
.

.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی نوسینگه‌ی ناونوسینی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌ی نهێنی له‌پارێزگای دیاله‌، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 

جه‌بار مه‌عموری،سه‌ركرده‌ له‌حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندوه‌:" ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تی مزاحم حه‌وێت وته‌بێژی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی له‌موسڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ دوورن له‌راستیه‌وه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ته‌واوی وته‌كانی بۆ دروستكردنی پرسیاره‌ له‌سه‌ر رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گینا هه‌مووان مێژووی حه‌وێت ده‌زانن كه‌ هیچ كات ناتوانێت راستیه‌كان بخاته‌ڕوو".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" هیچ نوسینگه‌یه‌كی ناونوسین بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدار بۆ یه‌مه‌ن له‌ئارادا نیه‌ و حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانیه‌و له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌جوڵێته‌وه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket