riklam

بۆ ئەوەی دەنگت بەفیڕۆ نەڕوات

ی.ن.ک‌‌ 03:27 PM - 2018-09-17
.

.

شوان كەریم كابان

كە ی.ن.ك دروست بوو، زۆر كەس‌ و لایەن بە گاڵتەجارییشەوە باسی ئەو دامەزراندنەیان دەكرد‌ و بەخەونێكی مەحاڵیان دادەنا ئەو حیزبە، یان راستتر ئەو نیمچە بەرەیە بەرگەی ساڵێك بگرێت، دیارە ئەم قسەیەمان زۆر گوتوە پێشتر، بەڵام باشتر وایە زوو زوو دوبارەی بكەینەوە تا وە بیر هەندێكی بهێنینەوە كە ی.ن.ك حیزبی ساتە سەخت ‌و دژوارەكانە. پاش ساڵێك لەو كاتەی پێ یان وا بوو یەكێتی بەرگە ناگرێ، یەكێتی شۆڕشی هەڵگیرساند، یانی یەكێتی لە شەوەزەنگی تاریك‌ و نوتەكی هەرەس ‌و لەوپەڕی بێ ئومێدیدا، هەم دامەزرا، هەم چەخماخەی شۆڕشیشی لێدا، یانی لەمەحاڵدا لەدایك بوو، لەدایكبونیش لەم حاڵدا، یانی بەردەوام بون ‌و تێپەڕبوون بە نێو ئاگر ‌و تونێلە تاریك‌ و نوتەكەكانی خەباتی ئەو سەردەمە.یەكێتی لە سەردەمی جادەی تەخت‌ و ئینتەرنێت‌ و فەیس بووك‌ و سوسیال میدیا دا دروست نەبوو، یەكێتی لە ناخۆشترین‌ و پڕ مەترسیترین رۆژەكانی خەبات‌ و تێكۆشان دا دروست بووە، لەسەر بەردی رەق خەوتوە، بە ژێر لیزمەی باراندا رۆیشتوە، بەنێو بەفردا گوزەری كردوە، لەگەڵ تینوێتی‌ و برسیتیدا هاورێ بوە، شەوانی لە كێوان بەڕێ كردوە، رۆژی لە ئەشكەوتەكاندا كردۆتەوە، هاورێی هەڵۆ ‌و چۆلەكە ‌و كۆتر ‌و پەرەسێلكە بوە، لە زمانی رەشەبا‌ و بەفر ‌و روبارەكان گەیشتوە.ی.ن.ك لەعەدەمەوە هاتوە، بۆیە هەموو سات‌ و سەردەم‌ و چاخەكانی تاقی كردۆتەوە، ی.ن.ك بۆ خەبات‌ و تێكۆشان ‌و بەدی هێنانی ئامانج‌ و ئاواتی گەلەكەمان دروست بوە، حیزبێكی واقیع بین بوە، بەڵێنی قەبە‌ و مەحاڵی بەكەس نەداوە، دروشم‌ و ئامانجەكانی لە قەدەر توانا‌ و پڕ بە بەر واقیعی گەلەكەمان بوە، ئەوەشی گوتویەتی بەدی هێناوە.ی.ن.ك حیزبی كاتی هەڵبژاردن نیە، حیزبێك نیە، كە وەختی هەڵبژاردن هات دروست بوبێ بۆ پلە ‌و پایە ‌و دەسكەوتی كاتی، حیزبێك بوە‌و حیزبێكە خەون ‌و ئاوات‌ و ئامانجی گەلێكی هەڵگرتوە.

هەركاتێك شەڕ یەخەی كوردستانی گرتبێ، یەكێتی لەسەنگەری هەرە پێشەوەی شەڕ بوە‌و پێشمەرگە دلێرەكانی سەرقافلەی شەهیدان بوون. كە باس هاتبێتە سەر دیموكراسی، ی.ن.ك پارێزەر‌ و بەدیهێنەری دیموكراسی بوە، كە قسە لەسەر ئازادی كرابێ، ی.ن.ك دابینكەری نان ‌و ئازادی بوە، كە قسە لەسەر ئارامی‌و ئاسایش كرابێ، یەكێتی باوەشی ئارامی ‌و سەقامگیری بوە، وەختێك قسە لەسەر ئاوەدانی‌ و بنیاتنان كرابێ، ی.ن.ك ئەندازیاری ئاوەدانی بوە، هەركاتێكیش هەڵبژاردن هاتبێتە پێش، یەكێتی ساز ‌و ئامادە بوە‌و بێ ترس‌ و پەروا چۆتە مەیدانەكەوە‌و ئێستاش كە هەڵبژاردن لە پێشە، لیستی 105 یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوبادی مام جەلال‌ و بەشداری هەڤاڵانی ژن‌ و پیاو كور ‌و كچی یەكێتی، ساز ‌و ئامادەیە، بەڵێنی داوە لە ئایندەدا دەسەڵاتی خزمەتت كردن بێ‌ و ئارامی ‌و ئوقرەیی بۆ گەلەكەمان بەدی بهێنێ‌ و ژیانێكی ئاسودە‌ و شەرەفمەندانە بۆ گەلەكەمان فەراهەم بكات. بۆیە دوودڵ مەبە ‌و بۆ ئەوەی دەنگت بەفیڕۆ نەڕوات، دەنگ بدە بە لیستی 105 ی.ن.ك.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket