riklam

كوتله‌ی بیناء: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هێزترین پاڵێوراوه‌

عیراق 03:11 PM - 2018-09-17
.

.

ئه‌ندامێكی كوتله‌ی بیناْء دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سیاسه‌تمداری سه‌ربه‌خۆی عیراقی، به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

 

هه‌یسه‌م جبوری، ئه‌ندام له‌كوتله‌ی بیناء رایگه‌یاندوه‌:" له‌سه‌ر رێكه‌وتنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی بیناو ره‌زامه‌ندی كورده‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای دینی شیعه‌كانیشه‌وه‌ پشتیوانی به‌هێزی لێ ده‌كرێت و 70%ی رێگه‌ی بوون به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی بڕیوه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket