riklam

عیراق و سوریا دەروازە سنورییەكان دەكەنەوە

عیراق 02:44 PM - 2018-09-17
.

.

عیراق و سوریا كار پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەكان و كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوانیان دەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبونەوەی نێوان بوسەینە شەعبان راوێژكاری سیاسی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریاو  سەعد محەمەد رەزا باڵیۆزی عیراق لەدیمەشق، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی سوریاو ناوچەكە تاووتوێكراون.

رونیشیكردۆتەوە: هەردوولا پێیانوایە عیراق و سوریا لەبەردەم مەترسییەكی هاوبەشدان كە ئەویش هەڕەشەی تیرۆرە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەشڵێت: لەكۆبوونەوەكەدا باس لەگرنگی كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە بەڕووی یەكترداو گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان بەتایبەت پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەكان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket