riklam

ئه‌مریكا سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر وڵاتانی دۆستی ئێران ده‌گۆڕێت

جیهان 02:26 PM - 2018-09-17
.

.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ھۆشداری ده‌داته‌ ھه‌ر وڵاتێك كه‌ له‌ دوای مانگی تشرینی دووه‌می داھاتووه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات.

پۆمپیۆ له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: له‌ 4 ی تشرینی دووه‌می داھاتووه‌وه‌، یاساو رێوشوێنی جیاواز به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ چالاكی ئابوورییان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت.

ده‌شڵێت: له‌ ئێستاوه‌ به‌شێك له‌ وڵاتان رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌ به‌رو ئێران جێده‌ھێڵن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌ 4ی تشرینی دووه‌می داھاتووه‌وه‌، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و تیایدا ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج كه‌ چالاكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ رانه‌گرتووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket