riklam

ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا پشتگیری پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن

جیهان 12:47 PM - 2018-09-17
.

.

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیاو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئیواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول له‌به‌رلینی پاتیه‌ختی ئه‌ڵمانیا هه‌ریه‌ك له‌ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو سباستیان كورتسی سه‌رۆكی نه‌مسا پشتگیری خۆیان بۆ پێشنیاره‌كانی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی جان كلۆید"و سه‌رۆكایه‌تی نه‌مسا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا  سه‌باره‌ت به‌ فراوانكردنی ئاژانسی پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی زیادكردنی كارمه‌ندان و فراوان كردنی كاره‌كانیان ده‌ربڕی.

دیداری نێوان سه‌رۆكی نه‌مساو ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا وه‌ك میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه‌ دیدارێكی ڕاوێژكاری بوو به‌رله‌به‌ستنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپی ناره‌سمی كه‌بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ سالتسبۆرگی نه‌مسا به‌ڕێوه‌بچێت.

 ئه‌نگێلا مێركل به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ"سباستیان كورتز"وتی: ئێمه‌ ڕێكه‌وتووین له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی نه‌مسا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌تایبه‌ته‌ به‌پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی: سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیاری فراوان و دوور مه‌ودای پێشكه‌شكردوه‌و زۆرمان پێشوازیمان لێكردووه‌ هه‌مانكات سه‌رۆكی نه‌مساش جگه‌ له‌پشتگیری بۆ ئه‌و پێشنیارانه‌ ڕاشیگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه‌ گرنگه‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ له‌سه‌ر كۆچبه‌ر ناهێڵێ كه‌سه‌ركێشی به‌ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ له‌ قاچاخچیه‌كان ده‌گیرێ كه‌له‌وه‌ زیاتر بازرگانی به‌گیانی كۆچبه‌روه‌ نه‌كه‌ن.

به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی تاساڵی 2020 هێزه‌كانی ئاژانسی پاراستنی ده‌گاته‌ 10 هه‌زار كه‌س و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌شدا ئاژانسه‌كه‌ له‌داهاتودا هاوكاری و یارمه‌تی وإڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات له‌پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی خێراو له‌پڕی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌نه‌یانتوانیوه‌ مافی مانه‌وه‌و په‌نابه‌ری وه‌رگرن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: ئاژانسی هه‌والی ئه‌ڵمانی . كه‌ناڵی ZDF


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket