riklam

مه‌لا به‌شیر بۆ PUKmedia: كاری گرنگ هه‌یه‌ ئه‌نجامی بده‌ین

عیراق 11:32 AM - 2018-09-17
.

.

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ئه‌نجامی بدات له‌م خوله‌ی ئێستادا.

به‌شیر خه‌لیل جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانمان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێسپێردرا ، به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه‌ كه‌ بریتیيه‌ له‌ كاركردن له‌سه‌ر چاككردنی په‌یوه‌ندی نێوان فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌تایبه‌ت فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان.

وتیشی: ئێمه‌ له‌ هه‌وڵی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كین به‌به‌شداری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به‌ خه‌ڵكی كوردستان.

به‌شیر خه‌لیل ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كارده‌كه‌ین بۆ پێشنیاركردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمن و ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ دژی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

ئاماژه‌یبه‌وه‌شكرد: به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و تیمی كورد له‌ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان.

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی: كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket