قوباد تاڵه‌بانی: له كۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نین
ی.ن.ک 11:20 AM - 2018-09-17.
به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له كاندیدی لیستی 105 و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌كێتی له شاری كۆیه كه‌ڕنانه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌ش به ساتێك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان ده‌ستپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن بورهان سه‌عید سۆفی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: له رابردودا ده‌ركه‌وت كه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌دیلی یه‌كێتی بێت، ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله كه ده‌توانێت به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه، به‌رامبه‌ر كێشه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌و به‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی خۆی بتوانێت قه‌یرانه‌كان و نا هه‌مواری و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات .
وتیشی: راسته گه‌نده‌ڵی و نادادی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌توانێت به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خۆی به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبهێنێت و رێگه به هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی نه‌دات به به‌ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له حكومه‌تدا هه‌بێت، پێویسته یه‌كێتی هاوسه‌نگی هێز له هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، تابتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاووڵاتییانی كوردستان بكات.
وتیشی: بۆئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك دو‌ژمنێك نه‌بێته میوانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی بده‌ین، هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتی به‌ڵێنی نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانكاری گه‌وره ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان بۆیه‌ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی بده‌ن.
بورهان سه‌عید سۆفی راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هێزبێت ده‌بێت ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ین.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌وه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌خۆشكه‌وت عیراق و كوردستان نه‌خۆشكه‌وت و توشی گرفتبوو، سه‌رۆك مام جه‌لال جێی هێشتین، به‌ڵام ئێوه‌و ئێمه‌و كۆییه‌كان رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لالین، وتیشی: هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت دڵم له كۆیه لێده‌دات، بۆئه‌وه‌ی پارێزه‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بین و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنی زۆریانداوه له كرداردا هیچیان بۆ نه‌كرا، بۆیه كاتێك هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه‌و قه‌یران بووه‌و ئه‌وان له حكومه‌ت كشانه‌وه‌و ئێمه‌یان به‌ته‌نها به‌جێهێشت، خۆشیان له به‌رپرسیارێتی دزییه‌وه.
وتیشی: رووداوه‌كانی رابردوو سه‌لماندیان تاكه به‌دیلی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان یه‌كێتی سه‌ربخه‌ین بۆ نوێبوونه‌وه‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی .. خزمه‌ت .. هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ئابوری كوردستان به‌هێزبكه‌ین ئه‌ویش به‌وه‌ی كه دووركه‌وینه‌وه، له یه‌ك سه‌رچاوه‌یی داهات و له‌پشت به‌ستن به نه‌وت به‌ته‌نها، په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش سه‌دان هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان ده‌ڕه‌خسێنێت كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌كێتی ده‌كرێت.
وتیشی: به خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی كوردستان پارێزراوه، بۆیه وه‌ك یه‌كێتی له كۆیه‌وه مه‌شخه‌ڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ش به ده‌نگی ئێوه‌ده‌بێت كه له 30ی 9 بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23