riklam

حه‌لبووسی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 10:33 AM - 2018-09-17
.

.

سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق  ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ 30 ملیۆن دۆلار كڕی بێت.

 

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تی و لایه‌نێكی سیاسی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باس له‌كڕینی پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌30 ملیۆن دۆلار دوورن له‌راستیه‌وه‌".

 

وتیشی:" پێشتر پۆستی پارێزگاری ئه‌نبارم هه‌بووه‌و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستم به‌هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ نیه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌169 ده‌نگ و به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوم".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket