riklam

گه‌شته‌كانی نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گیرێن

جیهان 09:18 AM - 2018-09-17
.

.

ھێڵی ئاسمانی بریتش ئێروه‌یس، له‌ 22ی ئه‌یلوله‌وه‌ گه‌شته‌كانی نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا كۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی (بریتش ئێروه‌یس)ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ 22 ی ئه‌یلوله‌وه‌ گه‌شته‌ راسته‌وخۆكانی نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گرێت، ھۆكاره‌كه‌شی بۆ زیانی دارایی كۆمپانیاكه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، نه‌ك پابه‌ندبوون به‌ سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

پێشتریش له‌ 23 ی ئابدا كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندبوو له‌به‌ر ھۆكاری بازرگانی گه‌شتی دوولایه‌نه‌ی نێوان له‌نده‌ن و تاران له‌ مانگی ئه‌یلولدا راده‌گرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket