riklam

ته‌میمی: به‌كڕین و فرۆشتن سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا

عیراق 12:02 AM - 2018-09-17
.

.

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هاوپه‌یمانی سائروون دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ به‌شێوه‌ی كڕین و فرۆشتن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردراوه‌.

 

ماجده‌ ته‌میمی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌هاوپه‌یمانی سائروون، رایگه‌یاندوه‌:" له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كڕین و فرۆشتن به‌ده‌نگه‌كانه‌وه‌ كراوه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌حمه‌د جبوری پارێزگاری سڵاحه‌دین سه‌په‌رشتی ئه‌وكاره‌ی كردوه‌و به‌ئاشكرا ده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌كانیان كڕیوه‌".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌و جۆره‌ كاره‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌خوێنی گه‌نجانی شه‌هید ده‌كرێت كه‌له‌پێناو عیراق خوێنی خۆیان رشتووه‌".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ته‌نانه‌ت سوكایه‌تیان كردوه‌و به‌لایانه‌وه‌ ئاسایبووه‌ كڕین و فرۆشتن".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket