riklam

ده‌رباز كۆسره‌ت: به‌هێزبوونی یه‌كێتی به‌هێزبوونی خزمه‌تكردنه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:30 PM - 2018-09-16
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16-9-2018 ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول به‌ئاماده‌بوونی ئاسۆس عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆران له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی سۆران كۆبۆوه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌خێرهاتنی ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سولی كردو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

دواتر ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، له‌ به‌شی یه‌كه‌می وته‌كانیدا  باسی له‌كارو چالاكییه‌كانی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌توانیویانه‌ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ كاربكه‌ن و پڕۆژه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی كوردستان بێ.

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول گوتیشی: وه‌ك تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت هه‌وڵی جدیمان داوه‌ باڵانس له‌نێوان لایه‌نه‌كان ڕابگرین و نه‌هێڵین ململانێ سیاسییه‌كان كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر كاركردنمان به‌یه‌كه‌وه‌.

له‌به‌شی دووه‌می قسه‌كانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ڕۆڵ و پێگه‌و دیدگای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئاینده‌كردو ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌یانه‌وێ به‌ پلانێكی تازه‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌ن و زۆرترین خزمه‌ت به‌ هاونیشتمانیان بكه‌ن.

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول باسی له‌گرنگی یه‌كێتی بۆ ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ كردو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌پێویسته‌ هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ین، به‌هێزبوونی یه‌كێتی به‌هێزبوونی خزمه‌تكردن و دۆزینه‌وه‌ی زۆرترین هه‌لی كارو ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بۆ هه‌موو كوردستان.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كراو سه‌رجه‌م به‌شداربووان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین هه‌وڵبدرێ بۆ سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket