riklam

نوێنه‌ران به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی به‌سڕه‌ ده‌كات

عیراق 06:03 PM - 2018-09-16
.

.

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سبه‌ینێ سه‌ردانی پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌كات.

حسێن خلاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  ئه‌مڕۆ 16-9-2018، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانه‌كانی به‌سڕه‌، سبه‌ینێ رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كات.

خلاتی وتیشی: بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو ده‌سته‌ی ئیداری پارێزگای به‌سڕه‌ كۆبێته‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی كه‌می ئاو و پیسبوونی ژینگه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌و شاره‌ بكات.

 PUKmedia تایبه‌ت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket