riklam

یه‌كێتی كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:58 PM - 2018-09-16
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆتایی هات و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا مه‌كته‌بی سیاسی تاوتوێی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پرسی سه‌رۆك كۆماری عیراقی تاوتوێكرا.

وتیشی: پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی یه‌كێتییه‌ و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته‌.

حاكم قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پرسی دیاریكردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌خرێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.


PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket