riklam

شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ: به‌ به‌هێزتر ده‌چینه‌ په‌رله‌مان

ی.ن.ک‌‌ 05:48 PM - 2018-09-16
.

.

شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌‌ بورهانی سه‌عید سۆفی و عوسمان بانیمارانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادرانی مه‌ڵبه‌ندی 14 كۆیه‌ تاوتوێی سه‌رخستنی لستی 105یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیدانی كرد.

شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری (ی.ن.ك) سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 14 ڕێكخستنی كۆیه‌ی كرد له‌لایه‌ن هـه‌ر یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان (بورهان سه‌عید سۆفی) ل.مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كۆیه‌ و عوسمان بانیمارانی پێشوازی لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادێری پێشكه‌وتوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و باس له‌ئاماده‌كاریه‌كانی سنوره‌كه‌كرا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ر خستنی لیستی ( 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیدانی لیسته‌كه‌ به‌بێ جیاوازی.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ زه‌روره‌تی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كردو شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ وتی: پێویسته‌ هه‌موومان به‌ رۆحیه‌تێكی برایانه‌ كار بكه‌ین تا ئه‌مجاره‌ به‌ تیمێكی به‌ھێز تر بچینه‌ په‌له‌مانی كوردستان و حكومه‌ت تاكو ده‌نگمان دلێر تر بێت بۆ داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket