riklam

شاره‌زایه‌ك: ئه‌ركه‌ گرنگه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران ده‌ستپێده‌كات

عیراق 05:46 PM - 2018-09-16
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م ئه‌ركی گرنگی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ 12 رۆژی له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق.

جه‌مال ئه‌سه‌دی شاره‌زایی یاسایی ئه‌مڕۆ 16-9-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌مرۆوه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ئه‌ویش دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمارو كاره‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و شه‌رعیه‌ت پێدانی.

راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران 12 رۆژی له‌به‌ده‌ستدایه‌ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ، بۆ ئه‌وه‌ش سێ رۆژ داده‌نرێت بۆ تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك كۆمار.

 جێگای باسه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دوو دانیشتنی جیادا توانی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاری بكات، كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆك و حه‌سه‌ن كه‌ریم وه‌ك جێگری یه‌كه‌م و به‌شیر حه‌داد وه‌ك جێگری دووه‌م دیاریكران.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket