riklam

ئەحمەد خەلیل لە پێناو شێرپەنجە بەردەوام دەبێت

ئەدەب وهونەر 05:35 PM - 2018-09-16
.

.

هونەرمەندی دەنگ خۆش ئەحمەد خەلیل لە نوێترین كاریدا بەرهەمێك بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە ناوی هیوا، بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوە.

بەرهەمەكە نوێترین كلیپی هونەرمەند ئەحمەد خەلیلە كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوەو كاری موزیكی لە لایەن لابژەوە بۆ كراوەو مازیار فایەق تێكستی بۆ نوسیوەو لە ستۆدیۆ داینامیك تۆماركراوە.

هەروەها میران سەردار كارە هونەرییەكانی بەرهەمەكەی ئەنجامداوەو بڕیار فەتاح كاری بەرهەمهێنانی بۆ كردووە، لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەشیدا هونەرمەند ئەحمەد خەلیل تێكستێكی نوسیوەو تیایدا دەڵێت" هیوادارین هەموو لایەک هاوکاری نەخۆشخانەی هیوا بکەن گەر بە ١٠٠٠ دیناریش بێت هەموو نەخۆشەکان پێویستیان بە دەرمانی زیاتر هەیەو لە ئێستادا بڕێکی زۆر کەم عیلاجو دەرمان ماوە لەو نەخۆشخانەیەدا بۆیە ١٠٠٠ دینار بە کەم مەزانەو هاوکاریان بکە بۆ ئەوەی ئینشالله ئەو نەخۆشانە چارەسەر وەرگرن و بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان".

هەروەك هونەرمەندی لاو هەمیشە لە هەوڵی دڵخۆشكردنی زیندانیان و نەخۆشانی شێرپەنجە و كەمئەنداماندا بووە چەندین كۆنسێرتی تایبەتی بە مەبەستی دڵخۆشكردنیان بە بێ بەرامبەر ئەنجامداوە، وێرای پێشكەشكردنی داهاتی چەند كۆنسێرتێكی بە نەخۆشخانەی هیوا.

PUKmedia   ئا/تاژاو محەمەد

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە...

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket