riklam

پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق ده‌مێننه‌وه‌

جیهان 04:56 PM - 2018-09-16
.

.

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆرسۆلا فۆن دێرلاینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ بنكه‌ی „ئه‌زره‌ق"ی ئاسامانی له‌ئوردن ڕایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا درێژه‌ به‌ڕاهێنانه‌ سه‌ربازیه‌كانیان ئه‌ده‌ن له‌عیراق ده‌دات.

له‌درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلول وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌ر 55 راهێنه‌ره‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی ئه‌لمانیا كۆبوه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبووه‌وه‌ وه‌ك میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ڕه‌وشی سه‌ختی ئێستاو كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق وه‌ك ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وتی ئه‌ڵمانیا له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌مه‌شق و راهێنانی عیراقیه‌كان نابێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئیلتیزاماتی ئه‌ڵمانیای دوباتكرده‌وه‌، سایته‌ی كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیاARD ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 16-9-2018 وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ناوچه‌ی تاجی نزیك به‌غدا چاوی كه‌وت به‌و پسپۆڕه‌ سه‌ربازیانه‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش جێگیركراون و تواناكانی خۆیان له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاویدا ده‌به‌خشنه‌ سه‌ربازه‌ عیراقیه‌كان، كه‌ چه‌ندینجار داعش له‌به‌رامبه‌ر عیراقیه‌كان به‌كاری هێناوه‌.

von-der-leyen-irak-103~_v-videowebl.jpg

سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئیلتیزاماتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندوه‌، له‌ئیستادا مه‌سه‌له‌ی ناردنی چه‌ك بۆته‌ كێشه‌ی ناو هاوپه‌یمانی حوكم له‌ئه‌ڵمانیاو لای لایه‌نی عیراقیش پێش هه‌ر لایه‌ك ڕۆشن نیه‌، به‌ڵام دوای هه‌موو شتێك ئه‌ڵمانیا هه‌زاران تفه‌نگی ئۆتۆماتیكی هێرشبه‌رو مه‌لاین فیشه‌ك و زه‌خیره‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناردوه‌ له‌"باكوری عێراق" له‌ناویاندا رۆكێتی دژه‌ تانك كه‌به‌"میلان"ناسراوه‌.

سایتی كه‌ناڵی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌، مه‌ترسی پاشماوه‌ی تیرۆرو مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هۆكاری به‌رچاوی سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیایه‌ بۆ عیراق و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مانگی داهاتودا ئه‌ركه‌كانی پسپۆرانی سه‌ربازی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌عیراق ته‌واو ده‌بێت بۆیه‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا ڕایگه‌یاند، ئه‌ركه‌كانیان له‌عێراق درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لایه‌نی ناو هاوپه‌یمانی و ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی حوكم له‌ ئه‌لمَانیا گومانیان هه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ درێژ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌كانی ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌ركه‌كانی ته‌واو نه‌بووه‌و درێژه‌ به‌مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی عیراقی ده‌دات.

PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا


سه‌رچاوه‌/ كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا

 

von-der-leyen-irak-105~_v-videowebm.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket