riklam

یۆنامی پیرۆزبایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات

عیراق 04:44 PM - 2018-09-16
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، یۆنامی پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

كۆبیشی نوێنه‌ری تایبه‌ت پێشوازیی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و  جێگره‌كانی ده‌كات، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ داواشیكرد هه‌نگاوی خێرا بگیرێته‌ به‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران

 ئه‌مڕۆ16ی ئه‌یلولی 2018 یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق پێشوازیی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌و، پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات كه‌ بریتین له‌ موحه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و حه‌سه‌ن كه‌عبی و به‌شیر حه‌داد جێگرانی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌ن، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق چاوی بڕیوه‌ته‌ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك كه‌ لێی داوابكرێت.

 هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌ربڕی كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌ ئه‌ندامان له‌ هه‌ستكردنیان به‌ به‌رپرسیاره‌تی له‌ كاتی كێبڕكێكردنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران . هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێز كۆبیش له‌ ساتی زانینی ئه‌نجامه‌كان پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان كرد. له‌ هه‌مان كاتیشدا دڵساردی قووڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ نه‌گه‌یشتنی ئافره‌تانی شیاو و شایسته‌ به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی دا كه‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن و ئافره‌تان بۆ پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیكه‌ هه‌ڵبژێرن له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان و پۆسته‌ باڵاكانی تر له‌ حكوومه‌تی ئاینده‌دا.
 
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت داوا له‌ هێزو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و پێش بچن و به‌ كاتبه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كانه‌وه‌ پابه‌ندبن، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی پشتگیر بۆ چاكسازی و به‌ده‌ر له‌ تایفه‌گه‌ری كه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ هاریكاری و هاوبه‌شی له‌ نێوان پێكهاته‌ ‌و توێژه‌ جیاجیاكانی عیراق دوور له‌ به‌شبه‌شێنه‌ی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی. ته‌نیا حكومه‌تێك به‌م مه‌رجانه‌ ده‌توانێت متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌و، به‌ خێرایی بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان كار بكات به‌ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار و گه‌شپێدان و چاكسازی ئابوریی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و زامنكردنی ڕێزگرتنی ته‌واو له‌ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket