riklam

مه‌حمود سه‌نگاوی: یه‌كێتی ئێستا له‌ناو خۆیدا ته‌بایه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:40 PM - 2018-09-16
.

.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-9-2018 له‌ سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له‌ زیندانیانی سیاسی و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی یه‌كێتی له‌ ئێستاو ئاینده‌ بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كورد خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێتی قه‌رزاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كانیه‌تی و پێوسته‌ خزمه‌تی زیاتر بكرێن.

وتیشی: له‌ سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ زۆر كه‌سایه‌تی له‌ئێستادا له‌عیراقدا پله‌ی باڵایان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت مافه‌كانی خۆمان لێ زه‌ود بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و راستییه‌مان له‌بیرنه‌چێت كورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت له‌و پێناوه‌شدا تا دوا دڵۆپی خوێنمان ده‌جه‌نگین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ردایه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌ یه‌ك ده‌نگ و ته‌بایه‌ له‌ پرسه‌كانداو هه‌وڵی جدی ده‌دات كه‌ یه‌كڕیزی نیشتمانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناو لایه‌نه‌كان، چونكه‌ ئێمه‌ گه‌لێكی زوڵم لێكراوین و له‌ئێستادا پێویستمان به‌ یه‌ك ده‌نگیی هه‌یه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له‌ عیراقێكی نوێدا.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌حمود سه‌نگاوی، داوای له‌ زیندانیانی سیاسی و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كرد كه‌ هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی بده‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket