riklam

عیراق.. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران دیاریكرا

عیراق 04:21 PM - 2018-09-16
.

.

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو تێیدا له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.

رۆژی 15 ی ئه‌یلول، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا تێیدا، به‌ شێوازی ده‌نگدانی نهێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كاندیدی میحوه‌ری سوننه‌ له‌ نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژێردرا،  كه‌ له‌گه‌ڵ خالید عوبێدی، كێبڕكێی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یان ده‌كرد، دوای ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كانیش دواجار محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش خالید عوبێدی كه‌وت وه‌ك سه‌رۆكی خولی چواره‌می  ئه‌نجومه‌نی  نوێنه‌رانی عیراق دیاریكرا.

پاشان هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا،  كه‌ نوێنه‌رێكی شیعه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌لًَبژێردرا، كه‌ ئه‌ویش حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی و چاكسازی به‌به‌ده‌ست هێنانی 210 ده‌نگ بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌لًَبژێردرا، كه‌ له‌به‌رامبه‌ردا عالیه‌ فالح عویدی كاندیدی لیستی بیاقر خیر 33 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.

 دواتر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رده‌وامی هه‌بوو، تێیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا چوار نوێنه‌ریی كورد بۆ ئه‌و پۆسته‌ ركابه‌رییان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان له‌ پرۆسه‌كه‌ كشایه‌وه‌و رێكابه‌ری له‌ نێوان سێ كاندیدی كورد بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌رده‌وام بوو،  به‌ڵام به‌هۆی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دووباره‌كرایه‌وه‌، دواتر هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خرایه‌ كۆبووه‌ی ئه‌مڕۆ  16-9-2018، كه‌ تێیدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو 282 په‌رله‌مانتار بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگیانداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد به‌ به‌ده‌ستهێنانی 185 ده‌نگ وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكردو دانیشتنه‌كانیش بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.

PUKmedia تایبه‌ت





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket