riklam

فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ به‌شیر حه‌داد ده‌كات

عیراق 03:42 PM - 2018-09-16
.

.

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ به‌شیر حه‌داد ده‌كات به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئه‌مڕۆ 16-9-2018، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌شیر حه‌داد كردو،  داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌ :

به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌  جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ خولی چواره‌میدا، به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتنتانین له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی داهاتووتاندا، داوای سه‌ركه‌وتنیش ده‌كه‌ین بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانیی و ده‌ستورییه‌كانیدا به‌و جۆره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا نیشتمانییه‌كان زامن ده‌كات و خواسته‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لمان به‌دی ده‌هێنێت له‌ پێشكه‌وتن و تاو سه‌ندندا .

فوئاد مه‌عسوم
 سه‌رۆك كۆمار

PUKmedia

332323222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket