riklam

د. به‌شیر به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا

عیراق 02:45 PM - 2018-09-16
.

.

د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد به‌ به‌ده‌ستهێنانی  185 ده‌نگ به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و تێیدا 282 په‌رله‌مانتار بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگیانداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد به‌ به‌ده‌ستهێنانی 185 ده‌نگ وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 16 ده‌نگ به‌تاڵ بووه‌و 28 ده‌نگیش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

 جێگای باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌حمه‌د حاج ره‌شید له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket