riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ ئه‌لكه‌عبیی ده‌كات

عیراق 02:41 PM - 2018-09-16
.

.

 ئه‌مڕۆ 16-9-2018، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی حه‌سه‌ن كه‌ریم ئه‌لكه‌عبیی كرد به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ نوێنه‌رى یه‌كه‌می سه‌رۆكی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران، و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌ :

حه‌سه‌ن كه‌ریم ئه‌لكه‌عبیی جێگری یه‌كه‌می  سه‌رۆكی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 

گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ خولی چواره‌میدا، به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتنتانین  له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی داهاتوتاندا،  داوای  سه‌ركه‌وتنیش ده‌كه‌ین  بۆئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانیی و ده‌ستورییه‌كانیدا به‌وجۆره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا نیشتمانییه‌كان زامن ده‌كات و خواسته‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لمان  به‌دی ده‌هێنێت له‌ پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندندا .

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket