یادی دامه‌زراندنی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كرێته‌وه
ی.ن.ک 02:38 PM - 2018-09-16.
ئه‌مڕۆ 16-9-2018 به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خاتوو هه‌تاو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دكتۆر محه‌مه‌د سابیر یادی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له نزیكه‌وه هاوكارو پشتیوانی كاره‌كانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بوون.
منداڵپارێزی كوردستان ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی ناحكومی تایبه‌ت به منداڵانه له ساڵی 1991 دا له لایه‌ن خاتوو ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) و چه‌ند كه‌سانێكی خۆبه‌خشه‌وه دامه‌زراوه و كارده‌كات بۆ دڵنیابوون له دابینكردنی پاراستن و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بۆ هه‌موو منداڵێك .
ئامانجی منداڵپارێزانی كوردستان پاراستنی مافی منداڵه به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز یان پابه‌ندییه ئاینی و سیاسیه‌كان و مسۆگه‌ركردنی پاشه‌ڕۆژێكی باشتره له‌ڕێگه‌ی چاككردن و دابینكردنی پێداویستی جۆراوجۆری مادی، ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی،ئابوری و په‌روه‌رده‌یی .
ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه و له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك ئۆفیسی هه‌یه له ساڵی 1993 له به‌ریتانیا تۆماركراوه و له‌وێ به‌ناوی ( سندوقی منداڵانی كوردستان - KCF )ه‌وه كارده‌كات .
منداڵپارێزانی كوردستان كاروچالاكیه‌كانی له سێكته‌ره جۆراو جۆره‌كانی پاراستن، گرتنه‌خۆ،ته‌ندروستی و په‌روه‌رده چڕكردۆته‌وه‌و به‌درێژایی 26 ساڵ له كاركردنی هه‌زاره‌ها منداڵ و خێزان سودمه‌ندی پڕۆژه‌كانی بوون به‌بێ جیاوازی .
منداڵپارێزانی كوردستان به‌شدار و هاوكاری هه‌موانه له دروستكردنی ژینگه‌ی پێویست بۆ پاراستنی منداڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان له كاتی ڕودانی كاره‌ساته‌كان، چونكه پێویسته منداڵ به هیچ جۆرێك ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و خراپ مامه‌ڵه‌كردن نه‌بێته‌وه‌و باوه‌ڕی وایه كه په‌روه‌رده‌ی منداڵ و چاودێریكردنیان به‌ردی بناغه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تییه و پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كاربكه‌ین و زاڵبین به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هه‌ژاری و توندوتیژی و نه‌خۆشی و جوداكاری و له ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی منداڵدا دروستی ده‌كه‌ن.
منداڵپارێز پابه‌نده به ( ڕێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ - په‌سه‌ندكراوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .. 1989 ) و گشت كار‌و پرۆژه‌كانی له به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و هه‌میشه به‌شێكه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه ناوخۆیی ده‌ره‌كییانه‌ی ده‌درێت بۆ به‌ره‌و پێشچونی ڕه‌وشی مافی منداڵ .
دڵنیاین كه منداڵپارێز وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بۆ دروشمی پاراستن و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی دروست بۆ گشت منداڵێك ده‌ستبه‌كاربووه به‌هه‌مان به‌رنامه و كار به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناوی باشتركردنی ڕه‌وشی مافی منداڵ و چه‌سپاندنی گشت مافه‌كانیان به پێی یاسا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26