riklam

كۆڕی ئه‌كادیمیاو میدیا له‌ كوردستانی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەدەب وهونەر 02:13 PM - 2018-09-16
.

.

له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی ئه‌كادیمیا و میدیا به‌ ئاماده‌بونی چه‌ندین پسپۆڕ و ئه‌كادیمی و مامۆستای زانكۆ و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ 16-9-2018 له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ناونیشانی ( دیالۆگی ئه‌كادیمی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا ) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا ره‌هبه‌ری سه‌ید براهیم لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و چه‌ندین پسپۆڕ و ئه‌كادیمی و مامۆستای زانكۆ و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران تێیدا به‌شدار بوون.

به‌ سێ ته‌وه‌ر كۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌بریتیبوون له‌ ( میدیای كوردی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا ، میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ ، میدیای نوێ و میدیای كلاسیك ).

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و دواتر ستران عه‌بدوڵڵا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه‌ وتارێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك و ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆڕه‌كه‌ پێشكه‌ش كردوو دواتر له‌لایه‌ن به‌شداران و ئاماده‌بوانی كۆڕه‌كه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كی چڕ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌  له‌باره‌ی میدیای كوردی و ئه‌كادیمیا كرا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket