riklam

لای كێ‌ چی ستراتیجییە؟

بابەتی گۆڕاو 02:01 PM - 2018-09-16
.

.

لای كێ‌ چی ستراتیجییە؟

لای گەنجی ئەمڕۆ: پلاك ئەگەر نزیك بێت لە قەرەوێڵەكەیەوە.
لای ماستاوچی: رەفاقەتی حیمایەی مەسئولەكان.
لای عارەقخۆر: یاڵەكەی رێگەی قلیاسان.
لای ترامپ: دەوروبەری بیرە نەوتەكان.
لای ژنی فزووڵ: بەر ئەو پەنجەرەیەی كە هەموو كۆڵانی لێوە دیار بێ‌.
لای مەسئول: ریزی پێشەوەی تەلاری هونەر.
لای نادی موەزەفین: جۆلانێی ناو چیمەنەكە.
لای ئێران: هاوكاریی بەشار ئەسەد.
لای مالیكی: سجلی داهاتی گومرگەكەی برایم خەلیل.
لای فڕۆكەخانە: بەشی ڤی ئای پی.
لای دەڵاڵی خانوو: عەرزەی روكن.
لای چاوباشقاڵ: ریزی نانەواخانە لەپشت كارداشیانەوە.
لای كۆچەریی: لەوەڕگایەك تۆپبارانی ئێران و توركیا نەیگرێتەوە.
لای موعارەزە: پاسۆردی لاپتۆپەكەی ئاشتی هەورامی.
لای حكومەت: هیچ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket