سینه‌مای ئێران به سینه‌مای منداڵ ده‌ناسرێت
ئەدەب وهونەر 01:54 PM - 2018-09-16.
پووران دره‌خشه‌نده ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران له‌و بڕوایه دایه: جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌كه‌ی ناسی و ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان له سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، پلانێكی باش و به‌رز كه ده‌توانێت قوتابیانی شایسته كه پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوكاری و خه‌رج كردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "پووران دره‌خشه‌نده" نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ده‌ستپێكی كاری سی‌ویه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له په‌یامێكدا به‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه گوتی: هه‌موو ساڵێك كه "فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جودا له‌وه‌ی كه له نێو سینه‌ماكارانی ئه‌م بواره جووڵانه‌وه‌یه‌ك وه‌ڕێ ده‌كه‌وێت، جۆش و خرۆشێكی تایبه‌تیش له منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هاندا ده‌بیندرێت.جۆش و خرۆشێكی كه راسته‌قینه‌یه و هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ جیدی بگیرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین له پارێزگاكانی دیكه‌ش فیلمه‌كان به شێوه‌ی هاوكات نمایش بكه‌ین، هه‌موو منداڵانی ئه‌م نیشتمانه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه هه‌ستێكی نزیكیان ده‌بێت.
دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ دووهه‌مین خوله كه پلانی پڕبایخی "ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان" هاوكات له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پلانێكی باش و به‌رز كه ده‌توانێت قوتابیانی شایسته كه پێویستییان به هاوڕێیه‌تی، هاوكاری و خه‌رج كردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بدۆزێته‌وه. ئه‌م مێرمنداڵانه كه‌سانێكن كه له خولی رابردوودا هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان سه‌ربه‌رز كردووه و به جوانی دره‌وشانه‌وه. كه‌وایه ئه‌مساڵ ده‌بێ زیاتر بیری لێ بكه‌ینه‌وه و به‌رنامه‌داڕشتنێكی دروستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی سینه‌ما له درێژه‌دا رایگه‌یاند: سینه‌مای منداڵانی ئێران له ساڵانی رابردوودا له فێستیڤاڵه بیانییه‌كاندا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی هه‌بووه و زۆرترین خه‌ڵاته‌كانی سینه‌مای ئێران له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا تایبه‌ت به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بووه، به‌ڵام به‌م دواییانه ئێمه له‌م بواره‌دا به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رنجدان به نمایش كردنی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانیش له درێژایی ساڵدا یه‌كجار كه‌م بۆته‌وه.
پووران دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: ده‌بێ جه‌خت بكه‌مه‌وه كه جیهان، سینه‌مای ئێرانی به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه‌كه‌ی ناسی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه به پله‌یه‌كی نزم گه‌یشتووین و سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ ورده ورده خه‌ریكه ده‌كووژێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا فیستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان هه‌وڵ ده‌دات، چراكه به رووناكی رابگرێت و رێگاكه نیشان بدات.
دره‌خشه‌نده هیوای خواست له‌وه‌ی كه سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به شێوه‌یه‌كی جیدی‌تر پاڵپشتی لێ بكرێت، راشیگه‌یاند: سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ پێویستیی منداڵانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگایه و منداڵانی ئه‌م نیشتمانه كه ده‌بێ داهاتوو دروست بكه‌ن. به‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێ سینه‌ماكانی تایبه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان له شاره جۆراوجۆره‌كان دابمه‌زرێت كه ئه‌م كاره نه ته‌نیا نیازه، به‌ڵكوو پێویسته. مه‌گه‌ر ده‌توانرێ منداڵ و مێرمنداڵ له كۆمه‌ڵگا جودا بكرێته‌وه و وه‌لا بنرێت؟ ئه‌وان ده‌بێ فیلمه‌كان و كاڵا فه‌رهه‌نگییه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكان له شاره جۆراوجۆره‌كان له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وان دابندرێت.
پووران دره‌خشه‌نده رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ، فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان به ترسه‌وه نمایش ده‌كرێن و به گشتی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی فیلم نیگه‌رانن له گیشه‌ی فرۆشی فیلمه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن. ئێمه ده‌بێ له هه‌موو پارێزگاكان سینه‌ماكانی تایبه‌تی منداڵ و مێرمنداڵمان هه‌بێت و ئه‌مه ئاواتی دڵی ئێمه‌ی سینه‌ماكارانی منداڵ و مێرمنداڵه.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23