قوباد تاڵه‌بانی: پاشه‌كه‌وتی مووچه ناھێڵین
ی.ن.ک 12:07 PM - 2018-09-16.
سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: به‌به‌ڵێنی یه‌كێتیانه شتێك ناھێڵین كه‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16-9-2018 به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره 1 و سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریی له‌قه‌زای پێنجوێن به‌رێوه‌چوو.
له‌وته‌یه‌كیدا جه‌بار سه‌عید جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 9 ی ڕێكخستنی شاره‌زوور، قوباد تاڵه‌بانی به‌سیاسیه‌كی ھوشیار و واقیع بین وه‌سفكرد كه‌ئومێدێكی گه‌وره ده‌به‌خشێته ھه‌مووان، وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان دووربێت له‌گێژاوی بڕیاری ناته‌ندروست و ناواقیعی، و بۆ سه‌روه‌ری یاسا، داوایكرد ھه‌مووان ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی.
له‌دوای خۆناساندن و پێشكه‌شكردنی په‌یامی ژماره‌یه‌ك له‌كاندیده‌كانی لیسته‌كه، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شی كادر و ئه‌ندام و ھه‌وادار و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد له‌سنووری پێنجوێن و وتی: یه‌كێتی و پێنجوێن مێژوویه‌كی كۆنیان ھه‌یه پێكه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتریان ھه‌بێ پێكه‌وه.
راشیگه‌یاند:له‌ھه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌نگی داوه به‌لایه‌نێكی تر، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ڵێنێكی زۆریان داوه، به‌ڵام كرداری كه‌میان ھه‌بووه، كاتی ئه‌وه ھاتوه ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ی كه‌دووركه‌وتبونه‌وه له‌یه‌كێتی، بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ماڵه گه‌وره‌كه، ئه‌وه به‌ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر ده‌كرێت، كاتی ئه‌وه ھاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌لێمان نیگه‌ران بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌لێمان دووركه‌وتونه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، ده‌نگی خۆیان بده‌نه‌وه به‌لیسته‌كه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و حزبه‌ین كه‌ده‌توانین به‌ڵێنه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
وتیشی: له چوار ساڵی رابردوو ئێمه به‌ڵێنی كه‌ممان داوه به‌تایبه‌تی به‌نده، به‌ڵام ھه‌رچی به‌ڵێنێكمان دابێت جێبه‌جێمان كردووه، به‌ڵێنماندا كه‌ناھێڵین قه‌یرانی دارایی و ئابوری بمانڕوخێنێت، و كاتێ لایه‌نی تر رایانكرد له‌به‌رپرسیارێتی ئێمه شانمان دایه‌به‌ری، كه‌لایه‌نی تر دووركه‌وتنه‌وه له‌پۆسته‌كانیان ئێمه شوێنه‌كانمان پڕكرده‌وه و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌مان كرد له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه.
له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی و به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتییه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: سه‌رپه‌رشتی به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابوری و چاكسازییه‌كانی كارگێری ھه‌رێمی كوردستان‌مان كرد، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئێستا ده‌بینین كه‌دۆخی ئابوری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، پرۆژه‌كان به‌ره‌به‌ره ده‌كه‌ونه‌وه گه‌ڕ، ده‌بینین به‌به‌ڵێنی خۆمان به‌به‌ڵێنی یه‌كێتیانه شتێك ناھێڵین كه‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه بێت، به‌ڵكو بڕی پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌ش بۆتان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
سه‌رۆكی لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی وتیشی: له‌م ده‌ڤه‌ره یه‌ك مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ناسراومان ھه‌یه كه‌باشماخه، به‌م زووانه ئه‌و مه‌رزه ده‌بێت به‌دوان كه سه‌یرانبه‌نیشه. دڵنیابن ئه‌وكات ھه‌لی كار زیاتر ده‌بێ و ئابوری ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌بوژێته‌وه.
له‌رووی رێگاوبانیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌پرۆژه‌كانی راكێشانی رێگاوبان و قیركردن كرد و به‌ھاندانی كه‌رتی گه‌شتیاریی ھاوینه و زستانه‌ی وه‌سفكرد سه‌رباری خزمه‌تگه‌یاندن وكارئاسانی بۆ ھاوڵاتیانی سنووره‌كه.
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌نگیان به‌لایه‌نه‌كانی تردابوو، قوباد تاڵه‌بانی: وتی ده‌بێ ده‌ست پێ بكه‌ین ماڵ به‌ماڵ و له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و ھه‌ڤاڵ و ھاورێكانمان و ئه‌وانه‌ش قسه بكه‌ین كه‌جاری پێشوو ده‌نگیان نه‌دا به‌یه‌كێتی، لێیان بپرسن ئایا ئه‌و ده‌نگه چی بۆكردن، چ به‌رھه‌مێكی ھه‌بوو، چ چاكسازییه‌كی بۆ به‌ده‌ستھێنان، بۆیه پێیان بڵێن ده‌نگی خۆیان نه‌فه‌وتێنن و بیھێننه‌وه بۆ ماڵه گه‌وره‌كه، بۆ لیستی ژماره 105 ی یه‌كێتی تا باشتر خزمه‌تیان بكه‌ین، بۆ ئه‌و حزبه‌ی كه‌ده‌توانێ ئارامی، ھه‌لی كار، خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25