riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ حه‌لبوسی ده‌كات

عیراق 11:31 AM - 2018-09-16
.

.

دوێنێ شەممە ٢٠١٨/٩/١٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز محەمەد ئەلحەلبوسیی سەرۆکی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، تیایدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆی دەربڕی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، داوای سەرکەوتنیشی کرد بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و دەستورییەکانی داهاتویدا بەو جۆرەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان زامن دەکات و خواستی عێراقییەکان بەدی دەهێنێت لە پێشکەوتن و تاو سەندندا. ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:

برای بەڕێز محەمەد ئەلحەلبوسیی سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەنجومەنی نوێنەران
گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز، بەئومێدی سەرکەوتنی بەردەوامتین لە جێبەجێکردنی ئەرکە قورسەکانتاندا داوای سەرکەوتنیش دەکەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و دەستورییەکانی داهاتویدا بەو جۆرەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان زامن دەکات و خواستەکانی رۆڵەکانی گەلمان بەدی دەهێنێت لە پێشکەوتن و تاوسەندندا.

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket