riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌گێڕینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:59 AM - 2018-09-16
.

.

سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاته‌ قۆرغكراوه‌كان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان.

قوباد تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی بانگه‌شه‌كانی لیستی 105 ی یه‌كێتی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-9-2018 بۆ ناساندنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندام وڵایه‌نگرانی یه‌كێتی سه‌ردانی قه‌زای پێنجوێنی كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكات هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوو هه‌ر به‌ڵێنێكی دابێت جێبه‌جێی كردووه‌.

سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتی وتیشی: یه‌كێتی و پێنجوێن مێژووییه‌كی كۆن و دانه‌بڕاوایان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌داریشیان هه‌بێت.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: پڵانمان هه‌یه‌ بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی كوردستان و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مه‌رزی سه‌یرابه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی : له‌ڕێگه‌ی سیستمی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ كۆتاییمان به‌ دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌یی هێنا و پڵانیشمان هه‌یه‌ كه‌ دوو هه‌زار كارگه‌ له‌ هه‌رێم دروستده‌كه‌ین و هه‌لی كار بۆ 50 هه‌زار كه‌س ده‌رخسێنین و چاكسازیی ئابوورییمان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ئێستاوه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر قۆرغكراون ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان.

PUKmedia هه‌نگاو جه‌عفه‌ر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket