riklam

خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

عیراق 09:37 AM - 2018-09-16
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا جارێكی تر دانیشتوانی شاری به‌سره‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ و ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان.

نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، بێكاری، خراپبوونی باری ئابووری و ته‌ندروستی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ باشتربوونی دۆخه‌كه‌.

 له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداركراون.

له‌ئێستادا چه‌ندین نه‌خۆشی و ڤایرۆس ته‌نگی به‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ هه‌ڵچنیوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia هه‌نگاو جه‌عفه‌ر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket