riklam

دیاله‌.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شد كوژران

عیراق 12:11 AM - 2018-09-16
.

.

له‌رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌، بۆمبێكی چێنراو به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌كاتی سوڕانه‌وه‌یان به‌ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌، بۆمبێكی چێنراو به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: سێ ئۆتۆمبێلیان سوتاوه‌و 13 چه‌كدار كوژراو برینداربوون.

رونیشكرده‌وه‌: پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان زیاتر بن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket