riklam

سائروون: پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان فرۆشراوه‌

عیراق 11:44 PM - 2018-09-15
.

.

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائروون جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی سیاسیه‌وه‌ فرۆشتن به‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كراوه‌.

 

ئیمه‌ن شیمری ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ هاوپه‌یمانی سائروون، رایگه‌یاندوه‌:" هۆكاری كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سائروون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ، بۆ فرۆشتن و كڕین به‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

 

وتیشی:" چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن دۆلار پشتیوانی حلبوسیان كردوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌، بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ بڕیارماندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كه‌ین".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket