riklam

یه‌كێتی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:58 PM - 2018-09-15
.

.

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كورد یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاندوه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئێستای عیراق و ھه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

وتیشی: پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كورده‌و یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ھه‌یه‌، به‌ڵام له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داھاتوودا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ھێشتا به‌رھه‌م ساڵح نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ناكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket