riklam

حاکم قادر: یه‌كێتی ڕۆڵی به‌رزو شكۆمه‌ندی به‌خشیووه‌ته‌ ژنان

ی.ن.ک‌‌ 06:34 PM - 2018-09-15
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-9-2018، به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێورسمێكی تایبه‌ت بۆ ده‌رچوونی 200 ژنی سنووری گه‌ڕه‌كی خه‌بات له‌ خولی دروومان و ئارایشت به‌ڕێوه‌چوو .

 هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ حاكم قادر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا به‌گرنگییه‌وه‌ ڕۆڵی دیارو به‌رچاوی ژنانی له‌خه‌باتی شۆڕش و شارستانی و حوكمڕانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز نرخاندو وتی: ژنان ته‌واوی كۆمه‌ڵن و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌میشه‌ ڕۆڵی به‌رزو شكۆمه‌ندی به‌خشیووه‌ به‌توێژی ژنان.

ئومێدیشی خواست له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێگیركردنی بوونیان له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا خاونه‌بنه‌وه‌، پاشان دیاری به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان وبه‌شداربوانی خوله‌كه‌ دابه‌شكرا .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket