riklam

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ حه‌لبوسی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:05 PM - 2018-09-15
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ناوبراو كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

بۆ به‌ڕێز/ محه‌مه‌د حه‌لبوسی
سڵاوی دۆستانه‌..
متمانه‌پێبه‌خشینتان به‌ (169) ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، متمانه‌یه‌كی نیشتمانی و ده‌ستوری و رێكه‌وتنی لایه‌نه‌ خه‌مخۆره‌كانی عیراق و كوردستانه‌، بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌ ته‌نگژه‌ سیاسی و ده‌ستوریه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌، له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌ی ناوچه‌كه‌و عیراقدا.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌كاتێكدا پیرۆزبایی له‌خۆتان و پێكھاته‌ی سوننه‌ خه‌مخۆره‌كانی عیراق ده‌كات، به‌م متمانه‌ وه‌رگرتنه‌تان، ھاوكات چاوه‌ڕوانین، به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابتان، په‌رله‌مان، شكۆی ده‌ستور بۆ ده‌ستوری ھه‌میشه‌یی عیراق، به‌ته‌واوی ماده‌و بڕگه‌كانی بگێرێته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا ئومێده‌وارین، ئه‌و كێشانه‌ی له‌خوله‌كانی رابردووی په‌رله‌ماندا، به‌ پیلانگێڕیی، كێشه‌ ده‌ستوری و سیاسییه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرد، له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراقداو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێزتان، زه‌مینه‌ی متمانه‌ی نێوان فراكسیۆنه‌كان و ژینگه‌ی دۆستایه‌تی سیاسی و، پابه‌ندبونی ده‌ستوری، له‌ناو ھۆڵی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌.
گه‌لی كوردستان، ھه‌میشه‌، لێبورده‌ بووه‌و به‌رده‌وام به‌شێك بوین له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له‌به‌رامبه‌ریشدا چاوه‌ڕوانین، ئه‌و غه‌درانه‌ی له‌سه‌ر بڕگه‌ به‌بڕگه‌ی مادده‌ی (140)و بودجه‌و موچه‌و پرسی نه‌وتو گاز، پرسی پێشمه‌رگه‌، ھاوكات، گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پێدانه‌وه‌ی شایسته‌یی دوا ھه‌ڵبژاردن به‌ لایه‌نی براوه‌، ئومێده‌وارین ئه‌و پرس و ئه‌ركانه‌، به‌كرده‌وه‌ بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كاری به‌رێزتان و جێگره‌ به‌رێزه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
جارێكی دیكه‌، پیرۆزتان بێ متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، له‌ پێنجه‌مین خولدا، شه‌ره‌فی سه‌رۆكی په‌رله‌مانتان پێ درا.
سه‌ركه‌وتووبن
 مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

2018/9/15

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket