riklam

قوباد تاڵەبانی: مێژووی هەڵەبجە پڕیەتی لە ئازایەتی

کوردستان 05:00 PM - 2018-09-15
.

.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداری كردنی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی كاندیدانی لیستی 105 لە هۆڵی بۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و رایگەیاند، مێژوو سەلماندوویەتی هەڵەبجە بەهێزە و تەنها چیرۆكی دڵتەزێن و كیمیابارانكردنی نییە بەڵكو مێژووی هەڵەبجە پڕیەتی لە ئازایەتی زۆرینەی بەناوبانگترین شاعیرە كوردەكان خەڵكی ئەم پارێزگا شۆرشگێرەن و ئەو چیرۆكە دڵتەزێنانە بێ ئومێدی ناكات.

وتیشی: ئێمە دەزانین خەڵك نیگەرانە بێ كارە لەم بارودۆخەی ئێستا هەرێم ماندووە و چاوەڕێی خزمەتگوزاری باشترە، زۆر لایەنی تر بەڵێنی بێ كرداری پێداون كە هەرچەندە یەكێتیش بێ گەرد نییە، بەڵام پابەندبووە بە بەڵینەكانی خۆیەوە.

لە درێژەی وتەكانیدا قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: بەداخەوین كە ماوەیەكی زۆرە پشتمان بەستووە بە داهاتی نەوت وەك سەرچاوە بەڵام بە پشتیوانی و سەبری ئێوە دەتوانین ئەم بارودۆخەش تێبپەڕێنین و بارودۆخی حكومەت لە باشبووندایە.

لە كۆتایی وتەكەشیدا وتی: یەكێتی كادر و پێشمەرگە و جەماوەری وەك ئێوە دڵسۆزی هەبێت بەردەوام دەبێت لە خزمەت و باشتر پێشكەش دەكات، مایەی شەرەفمەندیشە بۆ یەكێتی كە ئێستا هەڵبجە پارێزگایە و بەندەش سەرۆكی لیژنەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بووەو كردیشمانە پارێزگا.

لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا هەمووان بە یەك دەنگ دروشمی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان وتەوە، بۆ ئارامی.. هەلی كار.. خزمەت.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket