riklam

لیستی 105 پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:36 PM - 2018-09-15
.

.

لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی هه‌رێم و پارێزه‌ری قوت و مووچه‌و ژیانی هاووڵاتییانه‌.

ته‌لار له‌تیف كاندیدی ژماره‌ 9 ی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌میشه‌ كاركردن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێیدا باڵا ده‌ست بووه‌، وایكردوه‌ هه‌میشه‌ فه‌زای ئازادی بیروڕا زیاتربێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه‌  له‌ په‌رله‌مان وه‌ك چۆن له‌ رابردودا كاری جددی كردوه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان، هه‌میشه‌ش بیری ته‌سكی حزبایه‌تیمان دوورخستووه‌ته‌وه‌ له‌و پڕۆژانه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ كاری نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی بووه‌ له‌ په‌رله‌مان و به‌رنامه‌ی كارمان بووه‌ ، كه‌ ئه‌ویش رێبازه‌كه‌ی مامه‌ .

وتیشی: ئێمه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌ مه‌زنه‌كه‌ی مام له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ له‌دوور و نه‌له‌ نزیك كار له‌سه‌ر هیچ رێكه‌وتنێك هیچ پرۆژه‌ یاسایه‌ك ناكه‌ین كه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان بێت، هه‌روه‌ها دژی قوتی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بێت.

هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ له‌ په‌رله‌مان پێشنیاربكرێت، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی و نویَنه‌رانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، كه‌ له‌گه‌ڵ دروشمه‌كه‌ماندا بێته‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ .. ئارامی ... هه‌لی كار.. خزمه‌ته‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی خۆمان كارمان نه‌كردوه‌و كاریش ناكه‌ین، روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌مان پێیه‌ چ بۆ به‌شداری له‌ په‌رله‌كان چ بۆ به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێ، كه‌ ئه‌ویش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ و دابینكردنی ئارامی و هه‌لی كارو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه‌و پاراستنی قوتی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ ئه‌وه‌ له‌لای لیستی 105 ی یه‌كێتیی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان گرنگ ترین شته‌، چونكه‌ ده‌ست بردن بۆ قوت و مووچه‌و ژیانی خه‌ڵك لای ئێمه‌ هێڵی سوره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ ناده‌ین.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د   

 

1 (9).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket