riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. كاندیدانی لیستی 105 به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:35 PM - 2018-09-15
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-9-2018، به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ دروشمی ئارامی .. هه‌لی كار .. خزمه‌ت، بانگه‌شه‌ی لیستی 105 ی یه‌كێتی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكرد.

به‌ ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی خه‌ڵك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، رێوره‌سمی ناساندنی كاندیدانی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستپێكردو دواتر له‌ وته‌یه‌كدا، جه‌میل هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك چۆن له‌رابردوودا درێخی له‌ خه‌بات و خوێن رشتن نه‌كردوه‌، بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵیك كوردستان، له‌ ئێستاشدا به‌ هه‌مان رۆحییه‌ته‌وه‌و به‌ په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌كانی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامده‌بێت.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌شیدا داوای له‌ هاووڵاتییان به‌گشتی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تایبه‌تی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئارامی .. هه‌لی كار .. خزمه‌ت، رۆژی 30-9-2018، سندوقه‌كانی ده‌نگدان سه‌وز پۆشبكه‌ن و ده‌نگ به‌ لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی بده‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket