ئه‌ڵمانیا.. داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ ده‌كرێت
جیهان 03:37 PM - 2018-09-15.
له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژ به‌كۆچبه‌ران، داوا ده‌كرێت وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 15 ی ئه‌یلولی 2018 بڵاویكرده‌وه ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كان كه پێكهاتوون له"ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كۆچ و تێكه‌ڵاو بوون و ڕێكخراو و یه‌كێتیه نوێكانی ئه‌ڵمانیا له‌وانه ڕه‌وه‌ندی توركی له ئه‌ڵمانیا، سه‌كۆی ئه‌كادیمییه ئه‌ڵمان و توركه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سڕبیه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا" له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری چه‌ندین كه‌سایه‌تییه‌وه له‌بواری كاروباری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی هۆرست زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كردووه‌و تیایدا جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه كه‌ده‌بێ ده‌ست له‌كاربكێشیته‌وه، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه وه‌زیر ده‌بێ وه‌زیری هه‌موو هاووڵاتییانی وڵاته‌كه بێت و ناكرێ وه‌زیر هه‌وڵه‌كانی چركاته‌وه بۆ دابه‌شكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگاو ده‌بێ هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر داب ونه‌ریته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه روون و ئاشكرابێت، بۆیه ده‌بێ داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بكات و شوێنه‌كه‌ی به‌جێبێڵێ بۆ كه‌سێك كه‌بتوانی له‌ئاستی ئه‌و ئه‌ركه‌دا بێت.
له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌قسه‌یه‌كی"زیهۆفه‌ر"كراوه كه‌وتبووی "كۆچ و كۆچبه‌ری دایكی هه‌موو كێشه‌كانه"!!ئه‌م قسه‌یه‌شیان واشرۆڤه‌كردووه كه‌زیهۆڤه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست كردوویه‌تی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌حوزه‌یرانی ڕابردودا ڕه‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ریدا دابنیشێ. له‌به‌شێكیتری نامه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه‌پشتگیری له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستووری ئه‌ڵمانی"هانس گیورگ ماسین" ده‌كات له‌كاتێكدا وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن له‌م كاته هه‌ستیاره‌ی وڵاته‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری پشتگیری له‌ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات..!! هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بۆ زیهۆفه‌ر نوسراوه ئێمه وه‌ك هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته نیگه‌رانین له‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ماندا ڕووئه‌دات.
ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه، چونكه ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كه‌شو هه‌وایه‌كی وایان دروستكردوه ببنه جێی بایه‌خی هه‌واڵه‌كان و داوا ده‌كه‌ن كه بیانییه‌كان واته كۆچبه‌ران له‌وڵاته‌كه‌دا بچنه ده‌ره‌وه.
له‌وه‌ش زیاتر نوسیویانه ئێمه نائارام و نیگه‌رانین، چونكه ئێمه‌و منداڵه‌كانمان به‌هۆی شێوه‌و ناو و بیر‌و بڕوامانه‌وه ناتوانین به‌ئازادی له‌هه‌موو شوێنێكدا بسوڕێینه‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتووش چاره‌نووسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستووری ئه‌ڵمانی یه‌كلای ده‌كرێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێكه‌و له‌دوای رووداوه‌كانی شاری"كیمینتس"و كوژرانی ئه‌ڵمانییه‌كی به‌ره‌گه‌ز كوبی و ده‌ستگیركردنی عیراقیه‌ك و سوریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌و خۆپیشاندانی راستڕه‌وه‌كان و په‌لاماردانی كۆچبه‌ران له‌و شاره‌داو لێدوانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور كه گومانی هه‌بوو له‌ڕاوه‌دونانی كۆچبه‌ران وایكرد جگه له حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی هاوپه‌یمان گه‌وره‌ی حوكم بێته ده‌نگ و هه‌ڵوێستێكی توند به‌رامبه‌ر به گیورگ ماسین بگرنه‌به‌رو داوایانكرد ئه‌گه‌ر ماسینی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی حوكم هه‌یه كه‌ته‌مه‌نی نزیكه‌ی شه‌ش مانگه.
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراته‌كان "ئه‌ندریا نالیس و مێركل و زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆ" بۆ ئه‌و پرسه به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام نه‌گه‌شتنه ئه‌نجامێك و بڕیاردرا سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و سۆسیال دیموكراته‌كان زۆر به‌توندی جه‌خت له‌ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور ده‌كه‌ن.
PUKmediaشیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17