ئه‌ڵمانیا.. ئه‌و خانوانه‌ی بۆ به‌رگری له ژینگه دروستكرابوون رووخێنران
جیهان 03:21 PM - 2018-09-15.
له‌پێناوی پاراستنی ژینگه‌دا ئه‌و خانووانه‌ی كه چالاكوانان له دارستانێكی ئه‌ڵمانیادا بۆ به‌رگری له ژینگه دروستیان كردبوو پۆلیسی ئه‌ڵمانیا تێكیدایه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێكه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی به 4 هه‌زار پۆلیسه‌وه بۆ سه‌ر دارستانه‌كانی "هامباخ"ی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا له پانتایی 100 هێكتار له‌كۆی 200 هێكتار ده‌ستپێكردووه، له كاتێكدا له‌دژی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كه به هۆكاری ده‌رهێنانی خه‌ڵوز ژماره‌یه‌ك له ناڕازییه‌كانی ژینگه له‌و دارستانه‌دا خانوویان له‌سه‌ر داره‌كان دروستكردووه‌و پۆلیسیش بیانووه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه له ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێت كۆتایی به‌و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه بهێنرێت كه ماوه‌یه‌كه له‌و دارستانه‌دا ده‌ستیان پێكردووه.
ئه‌و دارستانه بوه‌ته هێمای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چالاكوانان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ژینگه‌داو ئه‌و چالاكوانانه‌ش پێیانوایه كه دار نابێت له‌به‌ر خاتری ده‌رهێنانی خه‌ڵوزی به‌رزی ببڕێته‌وه‌و له ژینگه‌یه‌كی پاكه‌وه ناوچه‌كه بكرێته ژینگه‌یه‌كی پیس.!
پۆلیس له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیپێكردووه‌و ده‌ستنیشانی شوێنه‌كانی كردن و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 14ی ئه‌یلول له‌كۆی 50 خانوو 8 خانوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕوخێنراو تائێستا 16 كه‌سیش ده‌ستگیركراوه.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزه‌ری چالاكوانه‌كانی ناو ئه‌و دارستانه "میترینیز" به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر دارستانه‌كه‌دا گرتووه ڕایگه‌یاند: دادگای ئیداری باڵا پێیوایه كه بێشك ده‌بێت چۆڵ بكرێت به‌ڵام بڕیاری دادگا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕازیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه چۆڵیشی بكه‌ن نابێت ئه‌و دارستانه ببڕێته‌وه‌و بیانوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ڕاستیدا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ده‌هێنانی خه‌ڵوزه كه بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كه خراپ و زیانبه‌خشه.
كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ARD له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه ژماره‌یه‌ك گه‌نجانی كوڕ‌و كچ گوندێكیان له‌و دارستانه‌دا دروستكردووه‌و خانوویان له‌سه‌ر داره‌كان بنیاتناوه، ئامانجی ئه‌م گه‌نجانه پارێزگاریكردن بووه له ژینگه‌و پاراستنی دارستانه‌كان و ڕێگه‌گرتن بووه له بڕینه‌وه‌یان ئه‌و گه‌نجانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌یان داواكاری به‌په‌له‌یان ئاڕاسته‌ی دادگا ئیداریه‌كانی ناوچه‌كه كردووه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له بڵاوه‌پێكردن و چۆڵكردنی ئه‌و خانوانه‌ی كه له‌سه‌ر داره‌كان دروستیان كردووه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌و ڕاوه‌ستاندنی بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كه.
تا چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا داكۆكیكاره‌كانی ژینگه هیوایان له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له دارستانه‌كه هه‌ڵچنیبوو بۆ پشتگیری له داكۆكیكاره‌كانی دارستان و پاراستنی ژینگه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌نیسه بۆ پاراستنی ژینگه به ناونیشانی "دادپه‌روه‌ری له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژینگه"دا ڕاهیبه "مارتیج میشیلیس" نزای گه‌یانده خوا‌و ده‌ستی بۆ ئاسمان هه‌ڵبڕی وه‌ك كه‌ناڵه‌كه وتی ئه‌و پاڕانه‌وه‌یه دادی نه‌دان و نه‌یاتوانی ڕێگربێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گوندی دارستانه‌كه‌و رێگریكردن له‌و كاره‌ساته.
ئه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه بۆچی؟
هۆكاری ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه په‌یوه‌نده‌ی به‌وه‌وه هه‌بووه چونكه كۆمپانیای "ئاڕ.فی.ئه‌ی" بۆ وزه له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌رهێنانی گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی خه‌ڵوزی به‌ردین له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت دواین داری دارستانی "هامباخ" ببڕێته‌وه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ڕێژه‌ی 90% ئه‌و دارستانه‌ی بڕیوه‌ته‌وه‌و دادگای ئیداری باڵای شاری مونسته‌ریش له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی بڕینه‌وه‌ی داستانه‌كه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو بڕیاربدات.
له مانگی ئابی ڕابردودا كۆمپانیای "ئاڕ.فی.ئای" كه ماوه‌یه‌ك بووه به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كان و له كاره‌كه‌ی ڕاوه‌ستابوو به‌هۆی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی ژینگه پارێزه‌رانه‌وه كه له‌دژی بڕیاری دادگا وه‌ستابونه‌وه جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه، هه‌مانكات چالاكوانانی بواری ژینگه‌و دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌رو كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه داوایان له‌و كۆمپانیایه كرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كه‌یان بوه‌ستێنن تا ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی خه‌ڵوزی حكومی ده‌رده‌چێت.
"میشایل زویل "په‌روه‌رده‌كار به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی وت: هه‌موو رۆژێكی یه‌ك شه‌ممان ناڕه‌زایی ده‌رده‌برین له‌پێناوی پاراستنی ئه‌و دارستانه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دارستانه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 300 ساڵ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین جۆر ئاژه‌ڵی تیدایه‌و تیایدا ده‌ژین و ئێستا مه‌ترسی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره. وتیشی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه بایه‌خی ئه‌م دارستانه لای زۆر له خه‌ڵكی خودی ناوچه‌كه نازانراوه.
ناڕازیه‌كان و ئه‌گه‌ر په‌نابردن بۆ توندوتیژی
پۆلیسی ناوچه‌كه ڕایگه‌یاند: له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین هێرش بونه‌ته‌وه به دار‌و به‌رد، وتیشیان به‌ڵام زۆرێك له چالاكوانه ناڕازیه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشتیانه ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد دوو گه‌نجی چالاكوان به بوتڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌وه بینراون به‌ڵام پۆلیس ئه‌و بوتڵه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه‌و ئاشكرایكرد كه بوتلێكی به‌تاڵه‌و به‌درۆوه وایان پیشانداوه قومبه‌له‌ی ته‌وقیت كراوه بۆ ترساندن نمایشیان كردووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و بڕینه‌وه‌ی باقی داره‌كانی ئه‌و دارستانه كۆمانیای جێبه‌جێكار ڕایگه‌یاند: ئه‌وان چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاری دادگای باڵای ئیداری ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن تا 14ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانیاARD
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28