riklam

محه‌مه‌د حه‌لبوسی كێیه‌؟

عیراق 02:57 PM - 2018-09-15
.

.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ خولی چواره‌می نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌مڕۆ15-9-2018،  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌و ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی  نوێنه‌ران ده‌نگدانی نھێنی له‌ نێوان سێ ركابه‌ردا ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ھه‌ڵبژاردنی نھێنی له‌ نێوان ھه‌ر یه‌كه‌ له‌ نێوان محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خالید عوبه‌یدی و ئوسامه‌ نوجێفی ئه‌نجامدا. كه‌ تیایدا 251 په‌رله‌مانتار ده‌نگیاندا.

راشیگه‌یاند: دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی توانی 169 ده‌نگ به‌ده‌ست بھێنێت و به‌ سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ھه‌ڵبژێردرا.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی كێیه‌؟

محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسی سیاسه‌مه‌تمه‌دارێكی عێراقییه‌ و ساڵی 1982 له‌دایكبووه‌.
ئه‌ندامی كوتله‌ی "الحل"ه‌ كه‌ له‌لایه‌ن جه‌مال كه‌ربولیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
ساڵی 2014  بۆته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ساڵی 2017 وه‌ك پارێزگاری ئه‌نبار دیاریكراوه‌.
له‌لایه‌ن میحوه‌ری نیشتمانییه‌وه‌ كاندیدبوونی بۆ پۆسته‌كه‌ یه‌كلاییكرایه‌وه‌.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket