riklam

سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرا

عیراق 02:37 PM - 2018-09-15
.

.

ئەمڕۆ 15-9-2018 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بە دەنگدانی نهێنی دەستیپێكرد.

لەسەرەتادا دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد، كە كە هەریەك لە محەمەد حەلبوسی و خالید عوبێدی كێبڕكێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان دەكرد.

دواتر، دەنگدانی نهێنی ئاشكرا كرا و محەمەد حەلبوسی بە جیاوازییەكی زۆر لەپێش خالید عوبێدییەوە بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دواجار بە رەسمی محەمەد حەلبوسی سەركەوت بۆ وەرگرتنی پۆستەكە و بووە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia محەمەد حەلبوسی 169 دەنگ و خالید عوبێدی 89 دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا 4 كورد خۆی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرۆانی عیراق.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket